یادی 127 ساڵەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەرز ڕاگیرا

ڕۆژی سێشەممە 22ـی نیسانی 2025 ، بەبۆنەی 127 ساڵەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی، کۆلێژی تەکنیکی سۆران لە هۆڵی کۆنفرانسی کۆلێژ مەڕاسیمێکی تایبەتی بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەم یادە سازکرد.

مەڕاسیمەکە، کە بەئامادەبوونی د.ڕێبوار بابکەیی بەرپرسی لقی 10 پارتی دیموکراتی کوردستان و پ.ی.د سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و ڕەجەب زوبێر حارس قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران و ئیسماعیل ئیبڕاهیم- سه‌رۆكی نوسینگه‌ی سۆرانی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان، بەرپرسانی حکومی و حزبی دەڤەری سۆران بەڕێوەچوو، هەریەک لە

د.ڕێبوار بابکەیی بەرپرسی لقی 10 پارتی دیموکراتی کوردستان و پ.ی.د سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و ڕەجەب زوبێر حارس قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران و ئیسماعیل ئیبڕاهیم- سه‌رۆكی نوسینگه‌ی سۆرانی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان، وتاریان پێشکەشکرد، کۆی وتارەکان لەبازنەی بەهای کاری ڕۆژنامەوانی دەخولانەوە.

لە چوارچێوەی ئەم مەڕاسیمە ژمارە 20ـی ڕۆژنامەی سەربەخۆیی کە لەلایەن مامۆستا هەژار حەکیم، خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەر چاپ و بڵاوکرایەوە، لە هەمان کاتدا ناساندن بۆ کتێبی بزاڤی ڕۆشنبیری کرا کە لەلایەن مامۆستا سیروان مەحموود ئەرگۆشی نووسراوە.