ڕۆژی سێشەممە 22ـی نیسانی 2025 ، بەبۆنەی 127 ساڵەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی، کۆلێژی تەکنیکی سۆران لە هۆڵی کۆنفرانسی کۆلێژ مەڕاسیمێکی تایبەتی بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەم یادە سازکرد.
مەڕاسیمەکە، کە بەئامادەبوونی پ.ی.د سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و بەرپرسانی حکوومی و حزبی دەڤەری سۆران بەڕێوەچوو، هەریەک لە د.ڕێبوار بابکەیی بەرپرسی لقی 10 پارتی دیموکراتی کوردستان و پ.ی.د سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و ڕەجەب زوبێر حارس قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران و ئیسماعیل ئیبڕاهیم بەرپرسی نووسینگهی سۆرانی سهندیكای ڕۆژنامهنووسانی كوردستان، وتاریان پێشکەشکرد، و تیایدا باسیان لە بەهای کاری ڕۆژنامەوانی کرد.
لە چوارچێوەی ڕێوڕەسمەکەدا ژمارە 20ـی ڕۆژنامەی سەربەخۆیی کە لەلایەن مامۆستا هەژار حەکیم، خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەر چاپ و بڵاوکرایەوە، لە هەمان کاتدا ناساندن بۆ کتێبی بزاڤی ڕۆشنبیری کرا کە لەلایەن مامۆستا سیروان مەحموود ئەرگۆشی مامۆستا لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران نووسراوە.