وۆرکشۆپێکی تایبەت بە ڕێککارەکانی توێژینەوەی زانستی و بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی ژیری دەستکرد ئەنجامدرا

لەژێر چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدان، وۆرکشۆپێکی تایبەت بە ڕێککارەکانی توێژینەوەی زانستی و بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی ژیری دەستکرد بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانی زابکۆمان بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای وۆرکشۆپەکەدا کە ماوەی دوو رۆژی خایاند، پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەرەی گشتی سەنتەری توێژینەوە و بەرەپێدان بەناوی خۆی و سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەستخۆشی لە مامۆستایانی بەشداربووی وۆکشۆپەکە کرد بۆ بەشدارییکردنیان و هیوای خواست ئەو بابەتانەی کە لە میانی وۆرکشۆپەکەدا پێشکەش دەکرێن ببێتە مایەی سوود و رەزامەندی هەمووان.

دواتر هەریەک لە پ.د.ئەحمەد محەمەد ئەدهەم، پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەرەی گشتی سەنتەری توێژینەوە و بەرەپێدان، پ.ی.د.هێمن کاکەخان عولا مامۆستای زانکۆ و پ.ی.د.عەبدوڵڵا عومەر یاسین بەڕێوەبەری پەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ش م.نازم حەسەن عەزیز مامۆستای زانکۆ بە بابەتی جیاجیادا باسیان لە تایبەت بە ڕێککارەکانی توێژینەوەی زانستی و بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی ژیری دەستکرد کرد.

لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا، لەلایەن پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا بڕوانامە بەخشرایە ئەو مامۆستایانەی کە بابەتیان پێشکەش کرد.