رۆژی دووشەممە ١٤ـی نیسانی ٢٠٢٥، بە سەرۆکایەتی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ، کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە حەوتی ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پیرۆزبایی لە د.فهرههنگ عەلی کرد به بۆنهی دهست بهكاربوونی وهک نوێنهری ماموستایانی زانکۆمان له ئهنجوومهنی زانكۆ و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێی.
پاشان بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە خرایە بەر باس و لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا باس لەخۆ ئامادهكردن بۆ كۆنفرانسی قوتابیانی زانکۆمان کرا كه بهم نزیكانه ئهنجام دهدرێت.
سهرۆكی زانكۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر جەختی كردهوه له بایهخدان به رۆژ و بۆنە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بۆ ئاشنابوونی قوتابیهكان به مێژووی گەلی كورد و پێویستە گشت بۆنە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان لە کۆلێژ و پەیمانگاکان یاد بکرێتەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جەخت لە خۆئامادەکردن بۆ تاقیكردنهوهی فاینهڵ لە گشت كۆلێژ و پهیمانگهكانی سەربە زانکۆمان کرا و لەمبارەیەوە سەرۆکی زانکۆ راگرەکانی راسپارد کە لە هەموو روویەکەوە ئامادەکاریی تەواو بکەن بۆ ئەم بابەتە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، گفتۆگۆ لەسەر چەند بابەتێکی پەیوەندار بە کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، کارگێری و دارایی و کاروباری قوتابیان و سەنتەری توێژینەوەی زانستی کرا و دوای گفتوگۆکردن لەبارەیانەوە، لەلایەن ئەنجوومەنی زانکۆوە بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.