لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی پانێڵێک لەژێر ناونیشانی(ئەنفال.. جینۆسایدی کورد) بەڕێوەچوو

بەئامادەبوونی پ.ی.د.مراد امیر احمد ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و ژمارەیەک مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان پانێڵێک لەژێر ناونیشانی ( تاوانی ئەنفال.. جینۆسایدی کورد ) بەڕێوەچوو.

هەریەک لە پ.ی.د.مراد امیر احمد ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و فرحان جوهر قادر ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان د.احمد نوزاد حسن یاریدەدەری راگر بەجیا باسیان لەم تاوانە قێزونەوەی ڕژێمی پێشووی عێراق لە دژی گەلی کوردستان کرد کە بە چەند قۆناغێک هەوڵی لەناوبردنی گەلی کوردستانی دا بۆ ئەوەی ناسنامەی ئەو گەلە ستەمدیدەیە بسرنەوە کە دوور بوو لە هەموو بەهاکانی ئایینی و ئەخلاقی و مرۆڤایەتییەکان و بەبەرچاوی جیهان و رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا.

دواتر گەنگەشە و گفتوگۆ لەنێوان ئامادەبووان کرا و بابەتەکە زیاتر دەوڵەمەندتر کرا و بڕوانامەی بەشداربوون لەلایەن ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بەخشرا.

ئەنفال پرۆسەیەكی نەخشە بۆ داڕێژراوی رژێمی پێشووی عێراق بوو، ئەم پڕۆسەیە لە ٩ی شوباتی ساڵی ١٩٨٨ دەستیپێكرد ھەموو ساڵێك لە ١٤ی نیسان لە ھەرێمی كوردستان یادی ئەنفال دەکرێتەوە و بەم بۆنەیەوە چەندین چالاکی لەشارەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.