پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری کرد لە کۆبوونەوەی دەووریی سەرۆک زانکۆکانی پۆلیتەکنیکی لەسەر ئاستی عێراق كه لهلایهن زانكۆى پۆلیتەکنیکی باکوور میوانداریی کرا و له شاری مووسڵ بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی شەممە رێکەوتی ١٢ی نیسانی ٢٠٢٥، بەچاودێری بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی فیدڕالی، د.حەیدەر عەبد زەهد و ئامادەبوونی هەریەک لە سەرۆک زانکۆکانی پۆلیتەکنیکی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، باس لە هەنگاوەکانی بەرەپێشبردنی خوێندنی تەکنیکی وپیشەیی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.
دوای پێشکەشکردنی گوتارەکان، ئەجێندای کۆبوونەوەکە خرایە روو کە پێداچوونەوە بوو بە بڕیار و راسپاردەکانی کۆبوونەوەکانی پێشوو، هاوکات باس لە هەنگاو رێککارەکانی چۆنییەتی بەرەپێشتربردنی خوێندنی تەکنیکی لە زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان. هەروەها چەند بابەتێکی دیکەیی هەنووکەیی خرانە بەرباس.