لە چوارچێوەی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان کۆلێجی پۆرتڤل لە کالیفۆڕنیا و پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، کۆتاییهات بە خولێکی پەرەپێدانی تواناکان وەک پردێک لە نێوان پەروەردەکاران و مامۆستایانی جیهان.
خولەکە بە بەشداری 70 مامۆستای زانکۆ کە 60 لە مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و 10 مامۆستای سنووری پەروردەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوو، خولەکە بەشێوەیەکی فەرمی لە 15 ی 11 ی 2024 تا 10 ی 3 ی 2025 بەردەوام بوو.
ئەم خولە بەشێوەی ئۆنڵاین و بە سوود وەرگرتن لە پڕۆگرامی کانڤس و پلاتفۆڕمی زووم بەڕێوەدەچوو، هەفتەیەک بەشێوەی لایڤ بوو هەفتەیەک وانەکان جێبەجێ دەکران، خولەکە لە 5 مۆدیۆل پێکهاتبوو ، پەرەپێدانی تواناکان و دیزاینکردنی پۆلێکی کاریگەر و بابەتەکانی وانە وتنەوە و تێگەیشتن لە قوتابی و چۆنیەتی دارشتنی وانەیەکی کاریگەر و دەستنیشانکردنی بەربەستە کلتوری و ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیستەماتیکیەکان بۆ دەستڕاگەیشتن بە خوێندنێکی کوالێتی ، کۆکردنەوەی تێڕوانین و تیۆریە پێداگۆژیە جیهانیەکان.
دەرئەنجامەکانی فێربوون بە زمانی ئینگلیزی و وەگێڕان بۆ زمانی کوردی بوو ، لە لایەن ئیلێسا کوینەن پڕۆفیسۆر لە کۆلێجی پۆرتڤل وانەکان دەگوترانەوە و لە لایەن د. طالب محمد شەریف عومەر ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگسۆر هاوکاری و چاودێری دەکرا وەکو یاریدەدەر لەگەڵیاندا بوو.
خولەکە بووە مایەی دەستخۆشی و بەرزکردنەوەی ئاستی مامۆستایان، بە شێوەیەکی سەرکەوتوو کۆتاییپێهات، و لە ماوەیەکی نزیکیشدا لە مەراسیمێکی شایسەتەدا بڕوانامەی نێودەوڵەتی بە بەشداربووانی خولەکە دەبەخشرێت.