شاندێکی زانکۆمان بە سەرۆکایەتی پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا
لە پەراوێزی ڕاگەیاندنی پڕۆژەی (RISE) لە شاری دهۆک لەگەڵ شاندێکی زانکۆی خوێندنی نێودەوڵەتی رۆما لە ئیتاڵیا بە سەرۆکایەتی ئەلیشیا ماریا رۆبوو سەرۆکی زانکۆ و لویسیانۆ ننیدۆ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، کۆبوونەوە.
لە سەرەتای دیدارەکەدا، پ.ی.د. بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا وێڕای گەیاندنی سڵاو و ڕێزی سەرۆکی زانکۆ بە شاندەکە، هاوکات کورتەیەکی لەسەر مێژووی دروستبوونی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و کۆلێژ و پەیمانگاکانی و پرۆسەی خوێندن کرد.
هەر لە دیدارەکەدا تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو زانکۆ لە سەرجەم بوارەکان و هەنگاونان بە ئاراستەی بەنێودەوڵەتییکردنی زیاتری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرا.
شاندی زانکۆی خوێندنی نێودەوڵەتی رۆما ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و لەمبارەیەوە رایگەیاند کە لە ئایندەیەکی نزیکدا چەندین پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ زانکۆماندا ئەنجام دەدەن.
شاندی هەردوو زانکۆ هاوڕابوون کە لە پەیوەندی بەردەوامدابن بە ئاراستەی بەکردەییکردنی ئەو هەنگاوانە کە بڕیارە کاریان لەسەر بکرێت.