سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە سەرۆک و ستافی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان – ئەڵمانیا دەکات

پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان – ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی د.هێمن عومەر سەرۆکی کۆمەڵەکە کرد.

لە دیدارەکەدا کە م.بەهزاد حلمی حسین، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ و سرمند حمید نصرالدین بەڕێوەبەری کارگێری و خۆیەتی و ستافی کۆمەڵەکە ئامادەی بوون، سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان – ئەڵمانیا خۆشحاڵی دەربڕی بە دیداری لەگەڵ سەرۆک و ستافی زانکۆ، هاوکات کورتەیەکی لەبارەی کۆمەڵەکە و ئامانجەکانی خستەڕوو.

لای خۆیەوە، پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەخێرهاتنی کردن و کورتەیەکی لەسەر زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگاکانی و دیدگا و بەرنامەی زانکۆ کرد ئەو هەنگاوانەی کرد کە بە ئاراستەی بەرەپێشبردنی زانکۆ و گونجاندنی پڕۆگرامانی خوێندن لەگەڵ بازاڕی کاردا کرد.

هەر لە دیدارەکەدا باس لە پێویستی هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوە بەتیابەتی کارکردن بۆ دروستکردنی هەماهەنگی لەنێوان زانکۆمان و زانکۆکانی ئەڵمانیا و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی یەکتری.