ڕۆژی ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٥، لە هۆڵی کۆنفڕانسی کۆلێژ بە بەشداری چەندین پسپۆڕ و شارەزای بواری تەندروستی بە ناونیشانی “ئاڵنگاریەکانی بەرگری دژی دژە زیندەییەکان لە هەرێمی کوردستان” پانێڵێک بەڕێوەچوو.







لە پانێڵەکەدا، مامۆستا زرار موحسین محەمەد عەلی، یاریدەدەری ڕاگر و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ و مامۆستایان و قوتابییان بەشداربوون.
لە پانێڵەکەدا، جەختکرایەوە لەسەر گرنگی پشکنین پێش وەرگرتنی دەرمانی دژە بەکتریا و وەرگرتنی دەرمان تەنها لەسەر ڕێنمایی دکتۆر. ئەمەش بۆ کەمکردنەوەی مەترسی بەرگری دژە زیندەییەکان بوو، کە یەکێکە لە کێشە گەورەکانی تەندروستی لە جیهان.
پانێڵستەکان پێکهاتبوون لە هەر یەکە لە ( د. کارزان محەمەد خالید، م. سەرکار سەردار عەزیز، م. ئەحمەد عەبدولرەزاق باپیر ) مامۆستا ڕاهین شەریف بەڕێوەبەری پانێڵەکە بوو.
ئەم پانێڵە بەشێک بوو لە هەوڵەکانی کۆلێژ بۆ بەرەوپێشبردنی زانست و زانیاری لە بواری تەندروستی و پاراستنی تەندروستی گشتی لە هەرێمی کوردستان..