بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و پ.ی.د.موراد ئەمیر ئەحمەد ڕاگری کۆلێژی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و نوێنەرانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێڕاقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و رێکخراوی خاچی سوری نێونەتەوەیی و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆمان، ۆورکشۆپ بە ناونیشانی گونجاندنی پڕۆگرامەکانی پسپۆڕی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان لەگەڵ بازاڕی کاردا بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای ۆورکشۆپەکەدا و پ.ی.د.موراد ئەمیر ئەحمەد ڕاگری کۆلێژی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر لە وتەیەکدا وێڕای بەخێڕهێنانی میوانان، هاوکات ئامانجی ۆورکشۆپەکەی خستەڕوو.
دواتر پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە زمانی ئینگلیزی بەخێرهێنانی ئامادەبووانی بیانی وۆركشۆپەکەی کرد و سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری پەرەپێدانی کاری کرد کە بە هاوکاری کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەربە زانکۆ بەردەوامن لە بەڕێوەبردنی ئەم جۆرە وۆركشۆپانە.
سەرۆکی زانکۆ راشیگەیاند، کە زانکۆمان بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی ستراتیجییەتی کارەکانی خۆی لە بازاڕی کاردا بدۆزێتەوە.
دواتر د. ذکری عەلی عەزیز سیمینارێکی بە شێوەی ( ئۆنلاین ) لەگەڵ نوێنەرانی زانکۆکانی عەرەبی پێشکەش کردو ناوەڕۆکی بابەتی وۆركشۆپەکەی شیکردەوە، دووەم سیمینار لەلایەن م. سەوزە سەعدی سەعید، مامۆستا لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر پێشکەشکرا، لەکۆتاییدا بڕوانامەی ڕێز لێنان دابەشکرا.