ئاڵۆگۆڕی پۆستی بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی زانکۆمان ئەنجامدرا

 لە ڕێوڕەسمێکدا پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر فەرمانی زانکۆیی ئاڵۆگۆڕی پۆستی بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی واژۆ کرد.

 

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە بە ئامادەبوونی پ.د.ئازاد حسن قادر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی و م.کۆڤان عومەر بەرپرسی رێکخراوی مامۆستایانی پۆلیتەکنیک و ژمارەیەک لە بەرێوەبەرانی زانکۆ ئامادەی بوون، فەرمانی لێبوورن بۆ بەڕێز پ.د.خلیل یونس لە ئەرکی بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی زانکۆمان لەسەر داوای خۆی دەرکرا و بەڕێز م.فریدە علی عوسمان بەو ئەرکە راسپێردرا.

بەم بۆنەیەوە سەرۆکی زانکۆ ستایشی رۆڵی د.خەلیل یونس ی کرد کە لە ماوەی رابردوودا رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە بەرەپێشبردنی سەنتەری پێداگۆجی و رایگەیاند کە ئەوان دەستبەرداری توانا و شارەزایی ناوبراو نابن و لە داهاتوودا ئەرکی دیکەی پێدەسپێردێت، هەروەها پیرۆزبایی لە بەڕێز م.فریدە علی عوسمان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

لای خۆیانەوە ئامادەبووان دەستخۆشیان لە بەڕێوەبەری پيشووی سەنتەری پێداگۆجی کرد و ئومێدی سەرکەوتنیان بۆ بەڕێوەبەری نوێ خواست و پشتیوانیان بۆ دووپات کردەوە.