لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆمان سیمینارێکی لەژێر ناونیشانی (ڕێگاکانی ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی) بۆ فەرمانبەرانی هۆبەکانی (تەندروستی و سە لامەتی و بەشەناوخۆییەکان) لەسەر ئاستی کۆلێژ و پەیمانگەکان و فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆمان ئەنجامدا.
ئامانج لە سیمینارەکە کە بە هەماهەنگی نێوان زانکۆمان و لقی هەولێری رێکخراوی مانگی سووری عێراقی ئەنجامدرا، ئاشنابوون بوو بەڕێگاکانی فریاگوزاری سەرەتایی بەشێوەی پراکتیکی بۆ بەشداربووان و بەپڕاکتیزەکردنی ئەم زانستە لە شوێنی کارکردن و ماڵەوە لە کاتی پێویستدا.
پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، لە وتەیەکدا وێڕای دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی زانکۆ بۆ ئەنجامدانی کار و چالاکییەکانیان و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.
سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە لقی هەولێری رێکخراوی مانگی سووری عێراقی کرد بۆ هەماهەنگی و هاوکارییەکانیان لە گەڵ زانکۆمان، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هەمووان پەرە بە بەرزکردنەوەی ئاستی زانست و زانیاریی خۆیان بدەن لە سەرجەم بوارەکاندا و رایگەیاند، ئەنجامدانی ئەم سیمینارەش بەشێکە لە هەنگاوەکانی پەرەپێدان بە بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاریی.
لەکۆتاییدا لەلایەن پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پ.د.ئازاد حەسەن قادر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی بڕوانامە بەسەر پێشکەشکارانی بابەتەکان کرا.