سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی سەنتەری توێژینەوەی نەوت سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق کرد

ئەمڕۆ 17ی شوباتی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر پێشوازی لە شاندی سەنتەری توێژینەوەی نەوت کرد.

ئامانج لە سەردانی شاندی سەنتەڕەکە کە سەر بەوەزارەتی نەوتی عێراقە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ زانکۆمان و کارکردنی هاوبەش بوو لەسەر توێژینەوە زانستیەکان لە بواری نەوت.

لە سەرەتای دیدراەکەدا، سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی شاندەکەی کرد، پاشان باسی لە پێکهاتەی زانکۆمان و بەشە زانستییەکانی تایبەت بە ناوت کرد و گوتی “زانکۆمان سێ بەشی زانستی تایبەت بە نەوتی هەیە ئەوانیش دوو بەشیان لە کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێرن کە پێک دێن لە بەشی دەرهێنانی نەوت و بەشی پەترۆل، بەشێکی دیکەش لە پەیمانگەی تەکنیکی کۆیەیە کە بەشی شیکردنەوەی کیمیایی نەوتە”.

سەرۆکی زانکۆ هەروەها خۆشحاڵی خۆی دەربی بە سەردانی شاندەکە و ئامادەیی خۆی بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک دەربڕی لە پێناو سوودگەیاندن بە بەرژەوەندی گشتی،.

لای خۆیانەوە شاندەکە سوپاسی سەرۆکی زانکۆیان کرد و خۆشحاڵی خۆییان دەربڕی بۆ ئەم پێشوازییە و هیوایان خواست کە ئەم سەردانەیان ببێتە هۆکاری واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیستن و پتەوکردنی زیاتی پەیوەندییەکانی نێوانیان.