بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د.ئەیاد زەکی صابر و یاوەری یاریدەدەری ڕاگر بەڕێز د.بازیان یونس محی الدین، میوانداری بەرپرسی ڕێکخراوی مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێز د.کۆڤان عومەر حەسەن بارزانی و ئامادەبوونی هەریەک لە نوێنەری سەنتەری پەرەپێدانی کار لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز م.دلڤین حەسەن عومەر و بەڕێزان سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان و قوتابییان، وۆرکشۆپێکی گرنگ و پێویست لەلایەن بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێز پ.ی.د.هەتاو کريم خضر، لە کتێبخانەی کۆلێژ ئەنجامدرا .
مەبەست لەو وۆرکشۆپەکە بۆ ئاشنابوونی قوتابییانی بەشە زانستییەکانە به سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆکەمان، بە ئامانجی بەهێزکردنی قوتابيان بۆ ئەوەی بە سەرکەوتوویی بچنە ناو بازاڕی کارەوە و کاراکردنی سەنتەرەکە لە نزیکەوە ببینن .
شایانی باسە کە سەنتەرەکە خزمەتگوزارییەکانی وەک ڕاوێژکاری پیشەیی، ڕاهێنانی کارامەیی پیشەیی، ئەنجامدانی وۆرک شۆپ و سیمیناری تایبەتمەند، دابینکردنی دەرفەتی مەشقکردن، پەیوەندیکردن لەگەڵ خاوەنکارەکان و دروستکردنی تۆڕی پیشەیی پێشکەش دەکات. هەروەها ڕێنمایی قوتابيان دەکات لەسەر ڕێڕەوی پیشەیی دروست بە هەڵسەنگاندنی توانا و ئامانجەکانیان.
ئەم سەنتەرە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە کەمکردنەوەی کەلێنی نێوان کارامەیی ئەکادیمی و پێداویستیەکانی بازاڕی کار، یارمەتی قوتابی دەدات بە ئامادەیی زیاترەوە بچنە ناو جیهانی پیشەییەوە.
دوای تەوابوونی وۆرکشۆپەکە، بە پرسیاری جۆراوجۆری قوتابییانی ئامادەبوو ، بایەخی سەنتەرەکە زیاتر تیشکی خرایەسەر و لەلایەن بەڕێز پ.ی.د.هەتاو کریم خضر، وەڵامی پێویستییان درایەوە.




