ڕاگری کۆلێژ لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەران کۆبۆوە .

بەرواری (٤-٢-٢٠٢٥) بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەران کۆبۆوە سەرەتا ووتەی بەخێرهاتنی پێشکەش کردو دواتر لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگار بوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە زانیاریەکانی خستەڕوو ، دواتر بەیاوەری بەڕێوەبەری کارگێڕی ( م کاروان عمر ) باسیان لەچۆنیەتی پابەند بوون بە ڕێکارەکانی ئالیەتی دەوام کردن و دانانی میکانزمێک بۆ پەیڕەوکردنی لە ڕۆژانی دەوام ،گەنگەشەی بیروڕاکان لەنێوان ئامادەبوان کرا ، ڕاگری کۆلێژ لەگەڵ بەڕێوەبەری کارگێڕی هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن ئامادەیی هەموو ئاسانکاری و هاوکاریەکیان دەربڕی بۆ بڕینی ئاستەنگ و بەربەستەکان تا خزمەتێکی جوانی ڕەوەتی بەرەوپێشبردنی خوێندن و کارە کارگێریەکان بکەن .


هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .