بە سەرپەرپشتی پ.د.ئیدریس محەمەدی تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەست بەکاربوو.
لە ڕێوڕەسمێکدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر فەرمانی گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری واژۆکرد.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ و بەڕێوەبەری کارگێری و خۆیەتی ئامادەی بوون، بەڕێز نمام سدیق وەک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی لە سەرۆکایەتی زانکۆ لە شوێنی سەرمەند حەمید کە پێشتر وێڕای ئەرکی بەڕێوبەری کارگێری و خۆیەتی، بەڕێوەبەری کاروباری یاساییش بە وەکالەت، دەست بەکاربوو.
لە وتەیەکدا، سەرۆکی زانکۆ پیرۆزبایی لە بەڕێز نمام سدیق کرد، وێڕای دەربڕینی پشتیوانی، هاوکات هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.
دواتر ئامادەبووان پیرۆزباییان لە بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی کرد و دووپات پشتیوانیان بۆ کرد و ئومێدی سەرکەوتنیان بۆ خواست.




