لەچوارچێوەی گرنگیدان بە پڕۆگرامەکانی تایبەت بە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی قوتابیانی زانکۆمان، زانکۆی ئەمریکی کوردستان – دهۆک سیمینارێک لەبارەی ناساندنی پڕۆگرامێکی تایبەت بە چۆنییەتی هاندانی لاوانی بەهرەمەند بە ئامانجی پەرەپێدان بە تواناکانیان و داهێنان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی کە رووبەڕووی کۆمەڵگا دەبنەوە، بۆ قوتابیانی زانکۆمان ئەنجام دەدات.
بۆ ئەم مەبەستە سیمینارێک بەڕێوەدەچێت و لەمیانیدا باس لە ناساندنی ئەو پڕۆگرامە دەکرێت کە چەند تەوەرێک لەخۆ دەگرێت لەوانە “خوێندنی تەکنیکی، تەکنیکی تەندروستی، تەکنیکی کشتوکاڵ، تەکنەلۆجیای وزەی خاوێن، هەروەها گەیاندنی خزمەتگوزاری بانکی“.
بانگهێشت و هانی قوتابیانی زانکۆمان دەکەین بۆ بەشدارییکردن لەو سیمینارە بەتایبەتی قوتابیانی قۆناغی دووەم و سێیەمی بوارەکانی ئەندازیاری، تەندروستی و پزیشکی، تەکنەلۆجی و بازاڕگەری نێودەوڵەتی و زمان، کە لە کۆتاییدا ٤٢ قوتابی بەشداربووی سیمینارەکە لەدوای پرۆسەی چاوپێکەوتن دەست نیشان دەکرێن بۆ بەشدارییکردنیان لە خولێکی دوو هەفتەیی بۆ چۆنییەتی ئەنجامدانی پڕۆژە لە بوارەکانی ئاماژە پێکراوی سەرەوە و گشت خەرجییەکانی ئەو پڕۆگرامەش لەلایەن زانکۆی ئەمریکی کوردستان – دهۆک دابین دەکرێت.
شوێنی ئەنجامدانی سیمینارەکە: هۆڵی بۆنەکان لە سەنتەری رۆشنبیری لە کەمپی ١ی زانکۆمان
رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٠/٢/٢٠٢٥
کاتژمير (١٢:٣٠)ی نیوەڕۆ
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن کلیک لێـــــــــــرە بکەن.