ئاڵوگۆڕکردنی نوێنەری مامۆستایان لە ئەنجوومەنی زانکۆ کرا


ئەمڕۆ دووشەممە 3/2/2025 بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروبارەکانی کارگێڕی و دارایی، زانستی و خوێندنی باڵا، کاروباری قوتابیان و بەشەناوەخۆییەکان و بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ مەراسیمی دەستاو دەستکردنی نوێنەری مامۆستایان لە ئەنجوومەنی زانکۆ کرا.


سەرۆکی زانکۆ دوای بەخێرهێنانی بەشداربووانی مەراسیم ”سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی د.ئازاد ڕەمەزان نوێنەری مامۆستایان کرد، کە لە ڕابردوودا بوێرانەو ماندوونەناسانە بەرگری لە مامۆستایانی زانکۆ کردووە، بۆیە ئێمە دەست بەرداری ئەو ماندوو نەناسانە نابین کە خزمەتی زانکۆیان کردووە “
هیوای سەرکەوتنشی بۆ د. فەرهەنگ عەوڵا خواست لە ئەرکی نوێدا کە وەک نووێنەری مامۆستایان دەستبەکاربوو.