پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە رێوڕەسمێکدا فەرمانی زانکۆیی نازناوی زانستی پڕۆفیسۆری بهخشی بە هەریەک لە د.نجات جبار احمد، د.خلیل حسن یونس، د.زبێر اسماعیل حسن و د.کاروان سلو نجم سلۆ مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێڕای پێشکەشکردنی پیرۆزبایی و ئومێدی سەرکەوتن بۆ ئەوە چوار مامۆستایەی کە نازناوی زانستییە بەرزکرایەوە بۆ پرۆفیسیۆ، لە وتەیەکدا باسی لە گرنگی پلەی زانستی پرۆفیسۆری کرد و گوتی “هەلگرانی ئەو پلە زانستیانە بارگرانییەکی دیکەی زانستی دێتە سەرشانتان و دەبێت زیاتر خۆتان تەرخان بکەن بۆ بابەتی پەروەردەکردن و توێژینە و سەرپەرشتیکردنی قوتابیانی خوێندنی باڵا” و هیوای خواست بەدەستهێنانی ئەم نازناوە ببێتە هاندانی زیاتری بۆ خزمەتکردنی زانکۆ و بەرەپێشبردنی ئاستی زانستی.
لە رێوڕەسمەکەدا کە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ ئامادەی بوون، د.نجات هەریەک لە د.جبار احمد، د.خلیل حسن یونس، د.زبێر اسماعیل حسن و د.کاروان سلو نجم سلۆ سوپاسی سەرۆکی زانکۆیان کرد بۆ ئەو رێزلێنانە و بەڵێنی ئەوەیان دووپات کردەوە کە بەهەموو توانای خۆیان کار بکەن بۆ بەرەپێشبردنی ئاستی زانستی لە پسپۆڕیانەی کە هەیانە و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەگشتیی.






