لەژێر چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بە ئامادەبوونی پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، کۆبونەوەی لیژنەی کەرتی لەگەڵ گشت سەرۆک بەشەکانی ئەندازیاری کۆلێژ و پەیمانگەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەچوو.
سەرەتا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا لەلایەن پ.د. ئەیاد زەکی صابر ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر و د.بازیان یونس محی الدین یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ پێشوازی لێکرا، پاشان کۆبونەوەکە لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێوەچوو.
لەم کۆبوونەوەیەدا چەندین تەوەر و بابەتی گرنگی زانستی دەربارەی پرۆگرامەکانی خوێندن تیشکی خرایە سەر، گفتوگۆی زانستی و ئەکادیمی لەسەرکرا، ئامانج و مەبەستی کۆبونەوەکە پێشخستن و تازەکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن و داڕشتنی بەرنامە و کاری داهاتوو بوو، کە خزمەت بە بەرەوپێشچوونی زیاتری کەرتی زانستی خوێندن بکات لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.




