ئەمڕۆ ڕێکەوتی 14ی کانوونی دووەمی 2025، لەژێر چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بە ئامادەبوونی پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، لێژنەی کەرتی پسپۆڕیە کارگێریەکانی زانکۆمان کۆبونەوەیەکی فراوانی لە سەرۆکایەتی زانکۆمان ئەنجامدا.
کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی پ.ی.د.عبدالخالق قادر نادر سەرۆکی لێژنەی کەرتی کارگێری و هاوکات ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە و بە ئامادەبوونی گشت سەرۆک بەشەکانی زانکۆمان لە پسپۆریە کارگێریەکان و زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەڕێوەبەری زانستی و بەرێوەبەری پڕۆگرامەکانی خوێندنی زانکۆمان بەڕێوەچوو.
تیایدا بە وردی ڕاو بۆچونەکان ئاڵو گۆڕ کرا بۆ پێداچونەوە بە گشت پڕۆگرامەکانی خوێندن لەسەر بنەما زانستی و ئەکادیمیەکان وە گونجاندنی لەگەڵ پێداویستیەکانی بازاڕی کاردا.
لە کۆتایی کۆبونەوەکە سەرۆک بەشەکان ڕاسپێردران بە گۆڕانکاریەکان و پێداچونەوە بە پڕۆگرامەکانی خوێندن لەگەڵ مامۆستایان و ئەندامانی لێژنەی زانستی بەشەکان تاوتوێ و گفتوگۆ بکەن وە رەنگدانەوەی بازاری کار لە پرۆگرامەکانی خوێندندا هەبێت، بڕیار درا بە ئامادەکردنی پێشنیارەکان لە داهاتوودا و بەردەوامی بە کۆبونەوەکان بدەن و بریاری پێویست بدرێت.





