سەرەتا بەڕێز (پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگەر) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆ بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و دواتر بەڕێز (پ.ی.د. مراد امیر احمد) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان( د. ایهاب ناجی عباس) بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ – و وەفدی یاوەری (د. محمد حسین کەلاری) بەڕێوەبەری گشتی دەزگای چاودێری و دڵنیای جۆری لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و (د. نجیب تۆما بتۆ) لە سەرۆکایەتی زانکۆ و( مستەر تیگران) نوێنەری ڕێکخراوی خاچی سوور و بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆکی بەشی پەلی دەست کرد و پاڵپشتەکان (د.ذکری علی عزیز) و (م. ریبین ستار عثمان) بڕیار دەری بەش .
لە کۆبوونەوەکە گفتوکۆ کرا لەبارەی کارەکانی داهاتووی بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان و بەردەوامی دانی هاوکاریەکان بۆ بەشی ناوبراو ، درێژەدان بە پڕۆسەی فێرکردن و پێگەیاندنی کادیری شارەزا لە بواری پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان.
وە هەر لەم کۆبوونەوەیە ڕەزامەندی درا بە وەرگرتنی قوتابیان بۆ ساڵی نوێ ی خوێندن لە بەشی ناوبراو ، شایەنی باسە پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان تاکە بەشە لەسەر ئاستی عێراق کە قوتابیان پێدەگەیەنێ لەم بوارەدا وە بڕوانامەکەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی باوەڕ پێکراوە
هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .