بەرێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆمان وەک پانێڵست بەشداری پانێڵیک دەکات

ڕۆژی شەممە 21ـی کانوونی یەکەمی 2024، پ.ی.د.هەتاو کەریم بەرێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وەک پانێڵست لە هۆتێلی ڕۆتانا لە هەولێر بەشداری پانێڵێکی کرد.

پانێڵەکە لە لایەن ڕێکخراوی JOBS KRD لەژێر ناونیشانی “پەرەپێدانی هەلی کار” رێکخرابوو، پ.ی.د.هەتاو کەریم بە وڵامدانەوەی چەند پرسیارێکی گرینگ تایبەت بە رەخساندنی هەلی کار و زانکۆمان توانی پانێلەکە دەوڵەمەندتر بکات.

شایەنی باسکردنە لەم ڕۆژەدا ڕێکخراوی JOBS KRD ئیڤێنتێکی تایبەت بە ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان رێکخست، لە ئیڤێنتەکەدا، ڕێکخراوی جۆبس کورد زیاتر لە 400 هەلی کاری راگەیاند و جیا لەوەش چەندین کۆمپانیا و دامەزراوە دەرفەتەکانی کاری خۆیان نمایش کرد.

لەم ئیڤێنتەدا 40 کۆمپانیای کەرتی تایبەت بەشدار بوون و دەرفەتەکانیان نمایش کرد.

جیا لە نمایشکردنی دەرفەتەکانی کارکردن، لە ئیڤێنتەکەدا چەندین بەرپرس و کەسایەتی حکوومی و نوێنەرانی کەرتی تایبەت بەشدار بوون و لە پانێڵەکاندا بۆچوونی خۆیان لەبارەی کەرتی کار لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو.