بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆمان د. دلێر عەبدوڵا ئەحمەد بە نوێنەرایەتی زانکۆمان بەشداربو لە کۆنگرەی تۆمارکارەکانی زانکۆ عەرەبیەکان کە لە وڵاتی سلتەنەی عمان لە شاری مەسقەت لە زانکۆی نیشتمانی بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بەڕێوەچوو.
کۆنگرەکە لە رێکەوتی 15/12/2024 تاکو 18/12/2024 لەژێر ناونیشانی “ڕۆڵی زیرەکی دەستکرد لە جێبەجێکردنی کردارەکانی وەرگرتن و تۆمارکردن لە زانکۆکان” بەردەوام بوو.
لە کۆنگرەکەدا گفتووگۆی زۆر لە شێواز و سیستمەکانی وەرگرتن لە زانکۆ جیاوازەکان بەمەبەستی پێشکەوتن و باشترکردنی سیستمی وەرگرتن کرا.
هەر لەمیانی کۆنگرەکە نوێنەری زانکۆمان ئەم هەڵەی بۆ ڕەخسا بۆ ئامادەکاری کردن بۆ واژۆکردنی یاداشتی لێک تێگەیشتن لەگەڵ چوار زانکۆی ڕوسی بەمەبەستی سودبینینی زانستی و دابینکردنی کورسی خوێندنی باڵا لە داهاتوودا،







