ئەمڕۆ سێ شەممە 17ـی کانوونی یەکەمی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەیاوەری پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، م.ئینزار بەهجەت ئیبراهیم بەرێوبەری بەڕێوەبەرایەتی ئەندازە و پرۆژەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆ، سەردانی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێریان کرد و لە لایەن پ.د. کەیهان زرار غەفور ڕاگری کۆلێژ پێشوازییان لێکرا.
لەمیانی سەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری پڕۆژەکانی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێریان بەسەرکردەوە و لەنزیکەوە سەیری پڕۆژەکانیان کرد و لەقۆناغەکانی کارکردن و گرفتەکانیان کۆڵیەوە پێشنیار و رێنمایی پێویستیان بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کارەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان خستەڕوو.




