پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و راگرانی کۆلێژ و پەیمانگاکان و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی زانکۆ، بەبۆنەی (٧٢)ەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان سەردانی مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستانیان کرد و لەلایەن زیبا تەها سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەت و ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای یەکێتی ئافرەتانی کوردستان پێشوازییان لێکرا.
پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی بەناوی خۆی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پیرۆزبایی ئاراستە کردن و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خواستن.









