بەنوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر شاندێکی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بەشدارییان لە سیمپۆزیۆمێک کرد کەلەلایەن زانکۆی (کوردستان – هەولێر) بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان رێکخرابوو.
شاندەکە پێکهاتبوو لە پ.ی.د. مراد امیر احمد، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و د.ذکری علی عزیز سەرۆکی بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان و م. ریبین ستار عثمان بڕیاردەری بەش و م. سەوزە سعدی سعید و م. مسعود عبدالله حسین.
شایەنی باسە چەند چالاکی و سیمینارێک بەم بۆنەیەوە ئەنجام درا و گفتوگۆ کرا لەسەر چۆنییەتی شیاندنەوەی ژیانی خاوەن پێداویستی تایبەتەکان، بەم بۆنەیەوە خەڵاتی پێشکەشکردنی سیمینار بەخشرایە بەڕێز سەرۆکی بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان.



