ڕۆژی دووشەممە 2ـی کانوونی یەکەمی 2024، لە هۆڵی بۆنەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەبەشداری ڕێزدار (مەلامستەفا بارزانی)، و بە چاودێری و ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، ئاماده‌بوونی پ.ی.د. شێروان شه‌ریف قورتاس- سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، بەهرام عەریف یاسین- ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و د.ڕێبوار بابکەیی بەرپرسی لقی 10ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌رپرسانی ئیداری سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆیی سۆران، ڕێوڕه‌سمی بیست و دووەمین خولی دەرچووانی قوتابییانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمەکە كه خانه‌واده‌ی قوتابییانی ده‌رچووش ئاماده‌ی بوون، دوای پێشكه‌شكردنی چه‌ند وتارێك و به‌خشینی بڕوانامه‌ی دیبلۆمی ته‌كنیكی به‌ده‌رچووانی ساڵی خوێندنی (2023-2024)، له‌لایه‌ن ڕێزدار (مه‌لامسته‌فا بارزانی) بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان و خه‌ڵاتی تایبه‌تی به‌ڕێزیان به‌سه‌ر یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می سه‌ر ئاستی به‌شه‌كانی كۆلێژ كه ژماره‌یان (36) قوتابی بوو دابه‌شكرا.






