بەبەشداری ڕێزدار (مەلامستەفا بارزانی)،و بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەجیا ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران و پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو.
بەیانی رۆژی دووشەممە 2ـی کانوونی یەکەمی 2024، لە هۆڵی بۆنەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەبەشداری ڕێزدار مەلامستەفا بارزانی، و بە چاودێری و ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، ئاماده‌بوونی پ.ی.د. شێروان شه‌ریف قورتاس- سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکوومی ئیداری سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆیی سۆران، ڕێوڕه‌سمی بیست و دووەمین خولی دەرچووانی قوتابییانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمەکە كه خانه‌واده‌ی قوتابییانی ده‌رچووش ئاماده‌ی بوون، دوای پێشكه‌شكردنی چه‌ند وتارێك و به‌خشینی بڕوانامه‌ی دیبلۆمی ته‌كنیكی به‌ده‌رچووانی ساڵی خوێندنی (2023-2024)، له‌لایه‌ن ڕێزدار مه‌لامسته‌فا بارزانی بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان و خه‌ڵاتی تایبه‌تی به‌ڕێزیان به‌سه‌ر یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می سه‌ر ئاستی به‌شه‌كانی كۆلێژ كه ژماره‌یان 36 قوتابی بوو دابه‌شكرا.
دوای نیوەڕۆی هەمان رۆژ، لە هۆڵی بۆنەکانی پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر، بەبەشداری ڕێزدار مەلامستەفا بارزانی، و بە چاودێری و ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، ئاماده‌بوونی پ.ی.د. شێروان شه‌ریف قورتاس، سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکوومی ئیداری سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆیی سۆران و قەزای مێرگەسۆر، ڕێوڕه‌سمی دووەمین خولی دەرچووانی قوتابییانی پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمەکە كه خانه‌واده‌ی قوتابییانی ده‌رچووش ئاماده‌ی بوون، دوای پێشكه‌شكردنی چه‌ند وتارێك و به‌خشینی بڕوانامه‌ی دیبلۆمی ته‌كنیكی به‌ده‌رچووانی ساڵی خوێندنی (2023-2024)، له‌لایه‌ن ڕێزدار مه‌لامسته‌فا بارزانی بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان و خه‌ڵاتی تایبه‌تی به‌ڕێزیان به‌سه‌ر یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می سه‌ر ئاستی به‌شه‌كانی كۆلێژ كه ژماره‌یان 12 قوتابی بوو دابه‌شكرا.




























