ئەمڕۆ دووشەممە 2ـی کانوونی یەکەمی 2024 لەژێر چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر و بە ئامادەبوونی پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای ڕوانگە و بەرپرسانی حزبی و حکومی ڤیستیڤاڵێک بۆ ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەتەکان بەڕێوەچوو .
ڤیستیڤاڵەکە بە سپۆنسەری دەزگای روانگە و بە ئامادەکاری بەشی پەلی دەستکرد لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بۆ ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەتەکان لەژێر دروشمی “کارکردن بۆ گۆڕینی کوالێتی ژیانی خاوەن پێداویستی تایبەتەکان” بەڕێوەچوو.
سەرەتای ڤیستیڤاڵەکە پ.ی.د.مراد ئەمیر ئەحمەد ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ووتەی بەخێرهاتن و کردنەوەی فێستیڤاڵەکەی پێشکەشکرد ، بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد.
دواتر پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆ ووتەی خۆی پێشکەش کرد.
پاشان دکتۆرە ذکری عزیز ناوەرۆک و زانیاری لەسەر ئەم بەشە پێشکەشی ئامادەبووان کرد و سەردانی تاقیگە پراکتیکیەکانیان کرد .



















