Monthly Archives: كانونی یه‌كه‌م 2024

سەرۆکی زانکۆ پیرۆزبایی کریسمس لە کریستیانەکان دەکات

بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زاینی و جەژنی لە دایک بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانكۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشك و برایانی كریستیان لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی زانكۆ و کەسوکاریان دەکات کە ئەمە دەقەكەیەتی:

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، بە ناوی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ئەنجومەنی زانكۆوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی زانكۆمان و کەسوکاریان دەکەین، هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم، وێڕای دووپاتکردنەوەی پابەندیمان بە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان هیواخوازم خوشك و برا كریستیانەكانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و تەباییدا بکەنەوە.

ئەندامێکی ئەنجومەنی زانکۆ وەک قسەکەرێکی سەرەکی بەشداری لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی کانوونی یەکەمی 2024، پ.د.کەیهان زرار غەفور ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆ و هاوکات ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و ئینفۆرماتیک وەك قسەکەری سەرەکی (Keynote Speaker) بەشداری لە شەشەمین کۆنفرانسی زانستی بە ناونیشانی (6th International Conference Futuristic Trends in Networks and Computing Technologies (FTNCT’06)) کرد.

کۆنفرانسەکە لە وڵاتی هیندستان لە ویلایەتی ئوتاراخاند بەڕێوەچوو.
پ.د.کەیهان زرار غەفور بە بابەتێکی زانستی لەژێر ناونیشانی (Deep Q Learning for DDoS Attacks Detection in IoT Environment) بەشداربوو.

 

بەرێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆمان وەک پانێڵست بەشداری پانێڵیک دەکات

ڕۆژی شەممە 21ـی کانوونی یەکەمی 2024، پ.ی.د.هەتاو کەریم بەرێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وەک پانێڵست لە هۆتێلی ڕۆتانا لە هەولێر بەشداری پانێڵێکی کرد.

پانێڵەکە لە لایەن ڕێکخراوی JOBS KRD لەژێر ناونیشانی “پەرەپێدانی هەلی کار” رێکخرابوو، پ.ی.د.هەتاو کەریم بە وڵامدانەوەی چەند پرسیارێکی گرینگ تایبەت بە رەخساندنی هەلی کار و زانکۆمان توانی پانێلەکە دەوڵەمەندتر بکات.

شایەنی باسکردنە لەم ڕۆژەدا ڕێکخراوی JOBS KRD ئیڤێنتێکی تایبەت بە ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان رێکخست، لە ئیڤێنتەکەدا، ڕێکخراوی جۆبس کورد زیاتر لە 400 هەلی کاری راگەیاند و جیا لەوەش چەندین کۆمپانیا و دامەزراوە دەرفەتەکانی کاری خۆیان نمایش کرد.

لەم ئیڤێنتەدا 40 کۆمپانیای کەرتی تایبەت بەشدار بوون و دەرفەتەکانیان نمایش کرد.

جیا لە نمایشکردنی دەرفەتەکانی کارکردن، لە ئیڤێنتەکەدا چەندین بەرپرس و کەسایەتی حکوومی و نوێنەرانی کەرتی تایبەت بەشدار بوون و لە پانێڵەکاندا بۆچوونی خۆیان لەبارەی کەرتی کار لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

 

کۆبونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژ بەڕێوەچوو.

بەرواری١٨-١٢-٢٠٢٤ بەسەرپەرشتی بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژ بەڕێوەچوو ، لەو کۆبوونەوەیە چەندین تەوەر باسی لێوەکرا ،( کاروباری زانستی -و کارگێڕی و- قوتابیان) و پڕۆژەکانی ئایندەو گرنگی کوالێتی خوێندن و کێشەکانی خوێندنی باڵاو دواتر بیرو ڕاکان ئاڵوگۆڕکران و تێبینیەکان خرانە ڕوو .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .