Monthly Archives: تشرینی دووه‌م 2024

بەبۆنەی جیهانی ئیفلیجی مێشک سیمینارێک پێشکەشکرا .

بەرواری ٧-١٠-٢٠٢٤ بەئامادەبونی بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، سەرۆکی بەشی چارەسەری سروشتی ( دکتۆر مەهدی خالید ) سیمینارێکی تایبەت بەم ڕۆژە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژ پێشکەش کرد ، داتاو زانیاریەکانی بۆ ئامادەبووان شیکردەوە کە پەیوەندی بە بابەتی ئیفلیجی مێشک لە منداڵان هەیە .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

راگری کۆلێژ بەشداری لە چالاکییەک کرد لە ڕۆژی جیهانی ئیفلیجی مێشک .

بەرواری ٦-١٠-٢٠٢٤ بەرێز (پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ،بەڕێز ( دکتۆر مهدی خالید ) سەرۆکی بەشی چارەسەری سروشتی بەشدارییان کرد لە چالاکی رۆژی جیهانی ئیفلیجی مێشک بەهاوبەشی لەنێوان ( بەشی چارەسەری سروشتی ) کۆلێژ و (سەنتەری ئایلان ) و ( سەنتەری هێلینا ) و( کۆلێژی پزیشکی – زانکۆی هەولێری پزیشکی ) ، ئەم چالاکییەلە هۆتێل دیدەمان ئەنجامدرا ،لەکۆتایی تابلۆی ڕێزلێنان و بەشداری کردن بەخشراییە ڕاگری کۆلێژو خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی هیوای سەرکەوتن و بەرداوامیان خواست .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

ڕاگری کۆلێژ پێشوازی لە بەرپرسی ناوچەی ئاسۆ کرد .

بەرواری ٦-١٠-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ ، پێشوازیان کرد لەبەڕێزان ( د ئامانج بردۆستی ) بەرپرسی ناوچەی ئاسۆ – ( د پەیمان )کاگێری ناوچە -( مامۆستا کۆڤان عمر ) بەرپرسی رێکخراوی مامۆستایانی زانکۆ ( مامۆستا عبدالستار رحمان ) بەرپرسی رێکخراوی فەرمانبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ، ئەم سەردانە بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی ستافی کۆلێژ رێکخرابوو ، دواتر ڕاگری کۆلێژ خۆشحاڵی خۆی و ڕاگرایەتی لەبەرامبەر ئەم جۆرە سەردانە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنیان بۆ یەکتری خواست .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان

مامۆستایەکی زانکۆمان لە دوو پانێڵی جیاواز بەشداری لە کۆنفرانسی لایەنەکان (COP29) لە باکووی ئازەربایجان دەکات

د.شارا کەمال سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیای پێترۆڵ لە کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و سەرۆکی لێژنەی (flood mapping and management )  لە دوو پانێل بەشداری لە کۆنفرانسی لایەنەکان (کۆپ29) لە باکووی ئازەربایجان دەکات.


لەپانێلی یەکەمدا لە رۆژی 19ـی تشرینی دووەمی2024 د.شارا دەربارەی کێشەی لافاو لە کوردستان بەشداربوو، لەم پانێڵە د.شارا کمال پرۆژەیکی پێشکەش کرد کە دەرئەنجامی هەماهەنگیە لە نێوان زانکۆمان و IOM بۆ بەرەنگاربونەوەی کیشەی لافاو لە کوردستان.

لەم پرۆژەیە چەند مامۆستایەک و قوتابیانی زانکۆکەمان بە خۆبەخشانە کار دەکەن بو چارەسەرکردنی کێشەی لافاو لە قوشتەپە لە ریێ mapping technology ، لە کۆتایی پرۆژەکە چەندین پۆند و کاچمێنت دیزاین ئەکرێ بۆ گلدانەوەی ئاوی باران بۆ بەکارهێنان و بەرزکردنی ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە ناوچەکە، دەرئەنجامی ئەم بەژداریکردنە د.شارا توانی هەماهەنگی دروست بکات لەگەل چەند لایەنیکی حکومی و کۆمپانیای ناحکومی بۆ دابینکردنی هەلی کار و پەرەپێدانی مرۆیی بۆ قوتابیانی زانکۆمان.
 
پانێلی دووەم دەربارەی چیاکانی هەرێمی کوردستان و گۆڕانی کەشوهەوا لە رۆژی 21ـی تشرینی دووەمی2024 بەڕێوەچوو، لەم پانێڵەدا لە پێگەی عێراق کە بۆ تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکخرابوو، دکتۆرە شارا کمال باسی لە تۆبۆگرافیای جوانی هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەی دا بە چیاکان بەگشتی و گوتی هۆکارێکن بۆ ژینگەیەکی لەبار و جوان بۆ گەشت و سەیران، هەروەها باسی لەوەشکرد کە دەوڵەمەندە بە چەندین دارستان و ڕۆڵی زۆریان هەیە لەکەمکردنەوەی دەرهاوێشتەی گازەکان و دەوڵەمەندە بە ژیانی کێوی، بەمەش ناوچەیەکی لەباری ڕەخساندووە بۆ ئەوەی چەندین ناوچەی پارێزراوی لێ هەڵکەوێت و لەکۆتایدا گوتی ئەو ناوچانە ڕۆلیان هەیە لەپاراستنی ژیانی کلاسیک و لەو شوێنانە چەندین ڕووەکی تێدایە بۆ داو دەرمان سودی لێوەردەگیرێت و هەروەها ساڵانە چەندین چاڵاکی رۆشنبیری و میهرەجان لەم ناوچانە ئەنجام دەدرێت.

 

شایەنی باسکردنە كۆنفرانسی لایەنەكان (COP29) بۆ پرسە ژینگەییەكانی جیهان، لە باكووی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوە چوو، تاكوو 22ی تشرینی دووەمی 2024 بەردەوام بوو، لە كۆنفرانسەكەدا سەرۆك و سەركردەكانی جیهان، نوێنەرانی حكومەتەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، كەرتی تایبەت، خاوەنكاران، دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان و چالاكانی ژینگە بەشداربوون و دەیانەوێت بگەنە ئەو ڕێكارە كاریگەرانەی بە هۆیانەوە، باشتر ڕاسپاردە و بڕگەكانی ڕێككەوتننامەی پاریس بۆ ژینگە جێبەجێ دەكرێت.