Monthly Archives: تشرینی دووه‌م 2024

ڕاگری کۆلێژ سەردانی قوتابیانی خوێندنی باڵای کرد .

بەرواری ١٤-١٠-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، سەردانی هۆڵی ( ECTS ) ی کۆلێژی کرد ، تێیدا قوتابیانی خوێندنی باڵا – ماجستێر پرۆپۆزەڵی خۆیان پشکەش دەکەن ، دواتر ڕاگر هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و ئامادەیی هەر جۆرە هاوکاریەک کە پێویستیان بێت دەربڕی .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

ڕاگری کۆلێژ بەشداری لە کۆڕێکی زانستی کرد .

بەرواری ١٤-١٠-٢٠٢٤ لەژێر چاودێری و بە ئامادەبوونی ( پ د ادریس محمد طاهر ) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەئامادەبوونی ( پ ی د مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان ، کۆڕێکی زانستی بۆ ( دکتۆر ئازاد نجار ) دامەزرێنەری ( معهد کردستان للاختراعات) لەسەنتەری ڕۆشنبیری لەکەمپی ( یەک ) ی زانکۆ بەڕێوەچوو .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ لەڕێوڕەسمێکدا بڕوانامەی ڕێزلێنان و پیرۆزبایی بەخشرایەوە.

بەرواری ٩-١٠-٢٠٢٤ بەئامادەبوونی بەڕێز ( پ د ادریس محمد طاهر ) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆو ڕاگری گشت کۆلێژ و پەیمانگەکان و بەرپرسانی حزبی و حوکمی لەڕێوڕەسمێکدا ( بڕوانامەی ڕێزلێنان) بەخشراییە ئەو مامۆستایانەی کە بۆ ئەم ساڵ ( نازناو و بڕوانامەی زانستیان ) لە بەش و بوارە جیاوازەکان بەدەست هێناوە ،سەرۆکی زانکۆ لەووتارێک دەست خۆشی و پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو ئەو بەڕێزانە کرد .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

ڕاگری کۆلێژ لەگەڵ قوتابیان کۆبۆوە .

بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر لەبەرواری ( ٦-٧-٨- ١٠-٢٠٢٤) ڕۆژانە لەگەڵ قوتابیانی گشت قۆناغەکانی خوێندن کۆبۆوە ، بەشێوەیەکی وورد باسی لەچەندین بابەتی جیاواز ( زانستی و پەروەردەیی وفێرکاری ) تا ببێتە هەوێنی سەرکەوتنیان هەم لەکات خوێندن و دوای خوێندن ، قوتابیان سوپاسی ڕاگریان کردوو بۆ ڕەخساندنی ئەم جۆرە دەرفەتانە تا لەنزیکەوە لێکتێگەیشتنی تەواو لەسەر بابەتەکان هەبێت و چەندین پڕسیارو وەڵام گفتوگۆکرا ، ئەم کۆبونەوانە لەلایەن ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستانی کۆلێژ ڕێکخرا
بوو .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.