Monthly Archives: تشرینی دووه‌م 2024

وۆرک شۆپێکی زانستی بەڕێوەچوو .

بەرواری ٧-١١-٢٠٢٤ وۆرک شۆپێکی زانستی بەڕێوە چوو بەناونیشانی ( رێکارەکانی متمانەو هاندانی توێژیەوەی زانستی وجۆرنەڵە باورپێکراوەکان و چۆنیەتی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی )، سەرەتا بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ووتەی بەخێر هاتن و کردنەوەی وۆرک شۆپەکەی پێشکەش کرد دواتر بەڕێزان ( پ ی د هێمن کاکە خان عولا ) و ( پ ی د نجات جبار احمد ) بەناونیشانی

١- رێکارەکانی متمانەو هاندانی توێژینەوەی زانستی .
٢-بەرزکردنەوەی پلەی زانستی .
باسیان لە ناوەرۆکی بابەتی تایبەت بەوۆرک شۆپەکە کرد بۆ مامۆستایان و ئامادەبووان .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.

ڕاگری کۆلێژ سەردانی لێژنەی وەرگرتنی قوتابیانی کرد.

 

بەرواری ١٠-١١-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بە یاوەری یاریدەدەری راگر ( د فەرهەنگ علی عوڵا ) سەردانی لێژنەی وەرگرتنی قوتابیانی تازە وەرگیراویان کرد و جەختیان لەسەر هاوکاری تەواو لەرایی کردنی مامەڵەی وەرگرتنیان بکرێت و هیوای سەرکەوتنیان بۆ لێژنەی وەرگرتن و قوتابیانی تازە وەرگیراو خواست .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

کۆبونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژ بەڕێوەچوو.

بەرواری٦-١١-٢٠٢٤ بەسەرپەرشتی بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژ بەڕێوەچوو ، لەو کۆبوونەوەیە چەندین تەوەر باسی لێوەکرا ، بەتایبەتی هاتنی قوتابیان بە سیستەمی ( زانکۆ لاین) دواتر ئاڵوگۆڕی بیروڕاکان لەنێوان ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ تاوتوێ کرا سەرنج و تێبینیەکان خرانە ڕوو .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

ڕاگری کۆلێژ سەردانی فەرمانبەرانی هۆبەی تۆماری قوتابیانی کرد .

بەرواری ٦-١١-٢٠٢٤ بەرێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر سەردانی ( هۆبەی تۆمار) ی قوتابیانی کرد لەنزیکەوە چاودێری پرۆسەی وەرگرتنی قوتابیانی کرد کە بە سیستەمی ( زانکۆ لاین ) وەرگیراون لە کۆلێژ .


هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .