ڕاگری کۆلێژ سەردانی بەشە ناوخۆییەکانی کرد .

بەرواری ١٤-١٠-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و ( د کلثوم خالید ) بەرپرسی هۆبەی تۆمار و ( م کاروان عمر ) بەرپرسی کارگێری ،لەسەردانێکی مەیدانی بەشە ناوخۆییەکانی کوڕان و کچانی کۆلێژیان بەسەر کردەوە گوێیان بۆ داواکاریەکان گرت و ئامادەیی زانکۆو ڕاگرایەتیان بۆ هەموو جۆرە گیرو گرفتێک چارەسەرێک دەربڕی کە خزمەت بە چینی قوتابیان بکات ، دواتر قوتابیان خۆشحاڵ بوون بۆ ئەم جۆرە بەسەرکردنەوانە سوپاسی ڕاگریان کرد .

هۆبەی ڕاگەیاندن وچالاکیەکان .