Daily Archives: تشرینی دووه‌م 28, 2024

لە ڕێوڕەسمێکدا سەرۆکی زانکۆ بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشیەوە .

بەرواری ٤-١١-٢٠٢٤ بەئامادەبوونی بەڕێز ( پ د ادرس محمد طاهر ) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەڕێزان ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و میوانان ، ( بڕوانامەی ڕێزلێنان ) بەخشرایە ئەو مامۆستایانەی پلەی شایستەیان لە پێوەرەکانی پرۆسەی دڵنیای جۆری بەدەست هێناوە بۆساڵی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

مامۆستایەکی کۆلێژ بەشداری لە توێژینەوەیەک کرد.

مامۆستا (سەوزە سعدی سعید) لە بەشی (پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان)ی کۆلێژەکەمان بە توێژینەوەیەک لەژێر ناونیشانی (Spectroscopic and Radiation Shielding Properties of Er2O3 Nanoparticles Doped Silica Borotellurite Glasses) بەشداری لە سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاری و تەکنەلۆژیای داهێنان (ICEIT 2024) لە کۆلێژی ئەندازیاری زانكۆى سەڵاحەددین کرد ، کۆنفرانسەکە دوو ڕۆژ بەردەوام بوو.

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.

ڕاگری کۆلێژ سەردانی هۆبەو یەکە کارگێڕیەکانی کرد .

بەرواری ٢٩-١٠-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد )ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و (م کاروان عمر ) بەڕێوەبەری کارگێری ،سەردانی هۆبەو یەکە کارگێڕیەکانی کۆلێژیان کرد ، بۆ ئەوەی لەنزیکەوە ئاگادار بوون لە ئیش و کارەکان و بەرەو پێش بردنیان بەشێوەیەکی ئەکادیمی و سەردەمیانە .


هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .