ئەمڕۆ دوو شەممە 18ـی تشرینی دووەمی 2024 ، بە ئامادەبوونى پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکى زۆر لە مامۆستایانى زانکۆ و هاوڕێ و هەڤاڵ و کەس و کار و خانەوادەکەى، لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی، مەراسیمى چلەی ماتەمینی خوالێخۆشبوو مامۆستاى زانکۆى سەڵاحەدین، پرۆفیسۆر ” دکتۆر خەلیل ئیسماعیل ” بەڕێوەچوو.
لە مهراسیمهكهدا، سەرۆکی زانکۆ وێڕاى سەرەخۆشى لە خانەوادە وکەس و کارەکەی، ڕۆڵى خوالێخۆشبووى لە ژیانی ئەکادیمی و کۆمەڵایەتی بەرز نرخاند، کە خاوەنی 45 کتێبە بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی.





