ئەمرۆ شەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2024 پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری حەوتەمین سیمپۆزیۆمی پەیپەرە نایابەکان کرد.
سیمپۆزیۆمەکە کە ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆ و توێژەران و لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق تێیدا بەشداربوون، كە زانکۆی سەلاحەدین بەهاوبەشی لەگەڵ زانکوی تیشک و ڕێكخراوی كەیساین و مایۆركا سیتی سازیان کردبوو.
شایەنی وتنە لەو سمپۆزیۆمەدا، خەڵاتى ڕێزلێنان بەسەر باشترین (10) توێژەر كە خاوەنی توێژینەوەی نایاب بوون دابەشکرا .
ئەم توێژینەوانە لە لایەن لێژنەیەکی پسپۆڕی بیست کەسی، لە کۆى (42) هەزار توێژینەوە لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان و عێراق هەڵبژێردران .
سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە هەموو ڕێکخەر و بەشداربوانی ئەم سیمپۆزیۆمە کرد، تایبەت ڕاگرایەتی کۆلێژی زانست و ڕێکخراوی کەیساین، وە پیرۆزبایی گەرمی ئاراستەی گشت توێژەرە سەرکەوتووەکان و لە ناویشیاندا بەتایبەتی توێژەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرد.





