د. شیلان محمد مستەفا، مامۆستا و توێژەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کەتەلیز لە زانستی کیمیا و تەکنەلۆژیا (ICCST2024) لە شاری نەگۆیای لە وڵاتی ژاپۆن کرد، لەم کۆنفرانسە ئەکادیمییە دا توێژینەوەیەکی زانستی بە ناونیشانی:
Eco-Friendly Green Synthesis of Co²⁺ and Mn²⁺ ion Doped ZnO Nanoparticles for Silicon Solar cell Applications پێشکەشکرد.
کۆنفرانسەکە لە ڕۆژانی 6-8ی تشرینی دووەمی 2024 بەڕێوەچوو، کە تیایدا کۆمەڵێک لە ئەکادیمیست و توێژەری پسپۆڕی نێودەوڵەتی بەشداربوون لە بوارە هەمەجۆرەکانی زانست و تەکنەلۆژیا. https://iccst2024.lmsii.org/
هەروەها لە پەراوێزی کۆنفرانسەکە دوو سەمپۆزیەمی نێودەوڵەتی گرنگ بەرێوەچوون و توێژەرەکەی زانکۆ بەشداری تێدا کردن، سیمپۆزیۆمەکان:
• سەمپۆزیەمی جیهانی سێیەم لە سەر زانستی ماددە و ئەندازیاری (SMSE2024)
• سەمپۆزیەمی جیهانی دووەم لە سەر سیستەمە زیرەکەکان و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان (SISED2024).
لەم ڕووداوە زانستیە پلاتفۆرمێکیان دابین کرد بۆ گفتوگۆی ئەکادیمی، ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموون و دروستکردنی تۆڕی پەیوەندی لە نێوان توێژەران و زانایانی جیهان.



