بەسەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆ کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ دوو شەممە 4ی تشرینی دووەمی 2024، بەسەرپەرشتی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 3ی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 لەسەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوەچوو.


کۆبوونەوەکە بەئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروبارەکانی کارگێڕی و دارایی، زانستی و خوێندنی باڵا، قوتابییان و بەشەناوخۆییەکان و ئەندامانی ئەنجومەن بەرێوەچوو، تێیدا چەند تەوەرێکی گرنگ گفتوگۆ و بڕیاریان لەبارەوە درا.


تەوەری یەکەم بریتی بوو لە کاروباری گشتی، کە تێیدا بەدواداچوون بۆ مۆدڵ و کۆرس بووک و فیدباکی قوتابیان کرا.

تەوەری دووەم تایبەت بوو بە کاروباری قوتابیان، لەم تەوەرەشدا باس لە ئامادەکاری بۆ پێشوازی قوتابیانی تازە وەرگیراو کرا و دروستکردنی لێژنەی پێشوازی لەسەر ئاستی کۆلێژ و پەیمانگەکان دوپاتکرایەوە، هەر لەهەمان تەوەر گفتۆ گۆ دەربارەی ئاهەنگی دەچووان کرا.

لە تەوەری سێ یەم باس لە کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا کرا.

تەوەری چوارەم کاروباری کارگێڕی و دارایی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

تەوەری پێنجەم و کۆتایی پێک هاتبوو لە کاروباری سەنتەری توێژینەوە.