Daily Archives: تشرینی دووه‌م 4, 2024

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر مەراسیمێکی ڕێزلێنان بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایان ڕێکدەخات

ئەمڕۆ دوو شەممە 4ــی تشرینی دووەمی 2024, بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محمەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، کاروباری قوتابیان و بەشەناوخۆییەکان، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و چەندین میوان مەڕاسیمێکی ڕێزلێنان بۆ بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆمان بەڕێوەچوو.


مەراسیمەکە تایبەت بوو بەو مامۆستایانەی کە پلەی شایستەیان لە پێوەرەکانی پڕۆسەی دڵنیایی جۆری بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 بەدەست هێناوە.


سەرەتای مەراسیمەکە سەرۆکی زانکۆ وتارێکی پێشکەشکرد و دوای بەخێر هینانی میوانان باسی ڕۆڵ و ئەرکی مامۆستایان لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری کرد و وتی: گرنگی دڵنیای جۆری لە خوێندنی باڵا و تەواوی بواروکانی تریش دەوری باڵای خۆی هەیە، بەڵام بۆ ئێمەی ئەکادیمی و مامۆستایانی زانکۆ هەم گرنگی تایبەتی هەیە هەمیش پیرۆزە.


مامۆستایان لە دڵنیای جۆری تەرکیز لەسەر جەند خاڵێک دەکەن بۆ نمونە بەکارهێنانی ژیری دەستکرد لە هۆڵەکانی خوێندندا کە نمرەمان لەسەری داناوە، بەکار هێنانی کۆرس بووک کە لە تەواوی زانکۆکانی جیهان ئەلف و بێی مامۆستایە وە ئەو مامۆستایەنەی لێکۆڵینەوەی زانستیان ئەنجام داوە یاخود چەندین ۆورك شۆپ و سیمیناری ئەنجام داوە، یاخود چەندە ئامادەیی هەیە لە سیمینار و کۆنفڕانسەکان وە فیدباکی قوتابی بۆ مامۆستا و چۆن مامەڵەی لەگەڵ قوتابیان کردوە، ئەمانە هەمووی خاڵی لەسەرە و گرنگە بەلای مامۆستای زانکۆوە.

لە کۆتایی وتەکەیدا وتی: زۆر دڵخۆشم کە ئێوەی مامۆستا لە هەموو ئەو خاڵانەی باسم کرد سەرکەوتوو بوونە بۆیە بە ناوی خۆم و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین و وە ئومێد دەکەین بەردەوام بن لەسەر ئەم بەرنامەیە و هانی مامۆستایانی هاوڕێتان بدەن بۆ ئەوەی ئەوانیش وەکو ئێوە بەشدار بن، خۆ تەرخان کردن و ئامادەکردن لەناو پۆل سیفاتی مامۆستای سەرکەوتووە چاوەڕوان دەکەین لە ساڵانی داهاتوو باشتر خۆتان ئامادە بکەن هەر سەرکەوتووبن.

 

لە کۆتایی مەراسیمەکە بڕوانامەی ڕێزلێنان بەسەر ئەو مامۆستایانە دابەش كرا.

بۆبینینی تەواوی وێنەکان دەتوانن کلیک لێـــــــــــرە بکەن