سەرۆکی زانکۆ بەشداری لە 25ــەمین کۆربەندی قوتابیانی داهێنەر دەکات

ئەمڕۆ دوو شەممە 4ی تشرینی دووەمی 2024, پ.د.ئیدریس محمەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، لەگەڵ پ.ی.د.یوسف مستەفا رەسول یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ بەشداریان لە 25ــە مین کۆربەندی قوتابیانی داهێنەر لەژێر ناونیشانی ‘ئاکاری ژیری دەستکرد و کاریگەری لەسەر توێژینەوەی زانستی’ کرد.

 

لەم کۆربەندەدا ژمارەیەک لە مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆمان تێیدا بەشدارن، هەر لەم کۆربەندەدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.

 

کۆربەندەکە لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر لەژێر چاودێری ئەمینداریەتی گشتی کۆمەڵەی زانکۆ عەرەبیەکان ئەنجومەنی عەرەبی بۆ راهێنان و داهێنانی قوتابیان بەرێوە چوو، کە لەلایەن زانکۆی سەڵاحەدین بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی تیشک میوانداری کۆربەندەکە دەکرێت.