ئەمڕۆ چوار شـەممـە 30ـی تشرینی یەکەمی 2024 پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی بڕوانامەی ڕێزلێنان زانکۆمانی پێشکەش بە ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە کرد، کە لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 بەرزترین پلەیان لە پڕۆسەی دڵنیایی جۆریی بەدەست هێناوە.
ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی پ.ی.د.عبدالخالق نادر ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە و یاریدەدەری راگر و د.دلێر عەبدوڵا ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی تۆماری زانکۆ و ئاکۆ جەعفەر بەڕێوەبەری دارایی سەرۆکایەتی زانکۆ و ژمارەیەک لە سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان بەڕێوەچوو، بڕوانامەی ڕێزلێنانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەخشرا بە بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە کە لە پڕۆسەی دڵنیایی جۆری بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 سەرکەوتوو بوون.
هەروەها بڕوانامە بەسەر ئەو مامۆستایانە دابەش كرا کە نازناوی زانستیان بەرزکراوەتەوە.
















