ئەمڕۆ چوار شـەممـە 30ـی تشرینی یەکەمی 2024، پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی بڕوانامەی ڕێزلێنان زانکۆمانی پێشکەش بە ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران و هەردوو پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان و مێرگەسۆر کرد، کە لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 بەرزترین پلەیان لە پڕۆسەی دڵنیایی جۆریی بەدەست هێناوە.
ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی پ.ی.د.سیروان لطيف ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و پ.ی.د.عماد عزیز راگری پەیمانگای تەکنیکی چۆمان و د.طالب محمد شريف راگری پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر و د.دلێر عەبدوڵا ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی تۆماری زانکۆ و ئاکۆ جەعفەر بەڕێوەبەری دارایی سەرۆکایەتی زانکۆ و ژمارەیەک لە سەرۆک بەش و مامۆستایان بەرێوەچوو، بڕوانامەی ڕێزلێنانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران و هەردوو پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان و مێرگەسۆر بەخشرا، کە لە پڕۆسەی دڵنیایی جۆری بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 سەرکەوتوو بوون.
هەروەها بڕوانامە بەسەر ئەو مامۆستایانە دابەش كرا کە نازناوی زانستییان بەرزکراوەتەوە.










