کۆلێژی تەکنیکی سۆران بڕوانامەی بەخشییە بەشداربووانی خولەکانی ( شیاندنی مامۆستایان، بەکارهێنانی کۆمپیوتەر لە نووسراوە کارگێڕییەکان، کارسازی )

ڕۆڕی چوارشەممە 18ـی ئەیلوولی 2024، بە ئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، د. سیروان زەند یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران بۆ کاروباری زانستی و د. کارمەند عەبدوڵڵا ڕاگری فاکەڵتی ئاداب، بەسەرپەرشتی پ.ی.د. سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران، لە هۆڵی کۆنفڕانسی کۆلێژ، مەڕاسیمی بەخشینی بڕوانامەی تەواکردن بە بەشداربووانی خولەکانی ( شیاندنی مامۆستایان، بەکارهێنانی کۆمپیوتەر لە نووسراوە کارگێڕییەکان، خولی کارسازی بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری پەرەپێدان و پێگەیاندنی دێڵزیان) بەڕێوەچوو.

لە مەڕاسیمەکەدا پ.ی.د. سیروان لەتیف حاجی، لە وتارێکدا تیشکی خستە سەر گرنگی ئەم جۆر خولانە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابییانی ئیدارەی سۆران و سوپاسی مامۆستایانی خولەکان کرد، کە لە دوو مانگی پشووی هاوینە ئەرکی بەڕێوەبردنییان گرتۆتە ئەستۆ.

دواتر هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وتارێکی پێشکەش کرد، لە سەرەتای وتارەکەی سوپاسی ڕاگری کۆلێژ و مامۆستایان کرد بۆ بەڕێوەبردنی خولەکان، هەروەها پاڵپشتی و هاوکاری بەردەوامی خۆی بۆ کۆلێژی تەکنیکی سۆران دووپات کردەوە بۆ پێشخستنی توانا مرۆییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابییانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.