ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ئابی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەیاوەری پ.د.ئازاد حەسەن قادر دزەیی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی، م.بەهزاد حیلمی ئاکرەیی بەرێوبەری نوسینگەی سەرۆک زانکۆ، م.ئیزار بەرێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئەندازە و پرۆژەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆ، سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێریان کرد و لە لایەن پ.ی.د. تیران جەمیل میرۆ پێشوازییان لێکرا.لەمیانی سەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری پڕۆژە نوێیەکانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێریان بەسەرکردەوە و لەنزیکەوە سەیری پڕۆژەکانیان کرد و لەقۆناغەکانی کارکردن و گرفتەکانیان کۆلیەوە پێشنیار و رێنمایی پێویستیان بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کارەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان خستەڕوو
ڕۆژی سێشەممە 6ـی ئابی 2024، لە ڕۆژی سێیەم و کۆتایی خولی فریاگوزاری سەرەتایی کە کۆلێژی تەکنیکی سۆران لە نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری سۆران بۆ 30 قوتابی کردبوویەوە، قسە لەسەر فریاگوزاری سەرەتایی پێشکەوتوویی برینداربوونی بڕبڕەی پشت لە ڕووداو و کەوتن و فریاگوزاری سەرەتایی سووتانی کیمیایی و دابەزینی شەکری خوێن و خوێنبەربوونی گەورە و شکانی ڕان کرا.
م.عەبدولغەفور ئەیوب مامۆستای خولی فریاگوزاری سەرەتایی، لە درێژەی خولەکەیدا، ڕاهێنانی بە بەشداربووان کرد، لە چۆنیەتی یارمەتیدانی قوربانییەکان لە هەموو دۆخە سەختەکان کە پێویستیان بە چارەسەری پزیشکی دەستبەجێ هەیە.
هەروەها بەشداربووان ئەم خولە پێشکەوتووەیان بەرز نرخاند و سوپاسی پ.ی.دسیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و ڕاهێنەری خول ـیان کرد، بۆ کردنەوەی خولی فریاگوزاری سەرەتایی و زیادکردنی زانیاری بەشداربووان لە بەشی پزیشکیدا.