سەردانی ڕاگری پەیمانگە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

ئەمڕۆ ڕێکەوتی: ٢٠٢٤/٨/٦ بەڕێز (پ.ی.د تیران جمیل پیرۆ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر و هاوکارانی لە بەشەکانی پەرستاری و بەشی ئافرەتان و لە دایکبوون سەردانی بەڕێز ( د. دلۆڤان محمد ) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێریان کرد. لەم سەردانەیان جەختیان لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان پەیمانگە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کردووە. بۆ ئاگاداربوون لە کردنەوەی چەند بەشێکی زانستی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر (کۆلیژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر)
وەکو بەشەکانی پەرستاری و ئافرەتان و لە دایکبوون بە مەبەستی تەواو کردنی خوێندن بۆ دەرچووانی ئەم دوو بەشە لە پەیمانگەکەکان بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بکالۆریۆس.

           هۆبەی ڕاگەیاندن و چاڵاکییەکان 
       پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر 
                         ٢٠٢٤/٧/٦