ئەمڕۆ ١١/ حوزەیران/ ٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی د.صباح ابراهيم ويس ڕاوێژکار و نوێنەری وەزیری خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و (د. هێمن میرانی) بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و (پ.د. ئیدریس محمد طاهر هەرکی ) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر. بە هەماهەنگی وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی ناوخۆ، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی بەشی بەڵگەکانی تاوان لە پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣- ٢٠٢٤ ئەنجامدا. بەشی بەڵگەکانی تاوان بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق لە پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرایەوە.
ئەمڕۆ یەکەمین نۆبەری ئەم بەشە، کە (٢٣) قوتابی بوون ئاهەنگی دەرچوونیان بۆ ئەنجامدرا بۆ خزمەت کردنی هاوڵاتیان و دادگاکان کور…











