لەژێر چاودێری و بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، پ.د.کیهان زرار غفور راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی و پ.ی.د.سەرسام خەلیل شوانی راگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومی و حزبی و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان، حەوتەمین پێشانگا و فێستیڤاڵی داهێنان و تەکنەلۆجی لە کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر لە کەمپی یەکی زانکۆمان کرایەوە.
لە فێستیڤاڵ و پێشانگەکەدا کە ساڵانە ئەنجام دەدرێت، قوتابیان ئەو زانستەی لە چوار ساڵی خوێندنی بەکالۆریۆس یان دوو ساڵی دبلۆمی تەکنیکی لە کۆلێژی تەکنەلۆجی وەریانگرتووە بەکاری دەهێنن بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە و پڕۆژەکانیان تیایدا نمایش دەکەن.
لە پێشانگاکەدا قوتابیان پڕۆژەکانیان لە بوارە جیاجیاکان خستەڕوو کە دەرخەری بەرزی ئاستی زانست و زانیاریانی نیشان دەدا.
بەشێکی پڕۆژەکانیش داهێنان و نوێگەری بوون کە دواجار خزمەت بە کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت دەگەیەنن و دەبنە هۆی رەخساندنی هەلی کار بۆ قوتابیان لەدوای دەرچوونیان.